بەڕێز وەزیری پەروەردە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٦/١٢ بەڕێز ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانی كرد و لەلایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لێكرا لە سەردانەكەیدا چەند داواكارییەكی هاووڵاتیانی بەڕێكردو دواتر باس لە چەند تەوەرێكی پەروەردەیی و كارە كارگێرییەكان كرا.