بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانێ

ئەمڕۆ دوو شەممە 13/10/2014، خۆپیشاندانێكی فراوان لە سلێمانی بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی رۆژئاوای كوردستان لە كانتۆنی كۆبانێ.

 

kobane

ئەمڕۆ دوو شەممە 13/10/2014، خۆپیشاندانێكی فراوان لە سلێمانی بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی رۆژئاوای كوردستان لە كانتۆنی كۆبانێ.
مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەشەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكارانی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سلێمانی بەشداریییەكی بەرچاویانكرد لەخۆپیشاندانەكەدا.
هەروەها چەندین دروشمی پشتیوانی بۆ خەباتی كوردانی رۆژئاوا وترایەوەو جەماوەری سلێمانی ئامادەییان نیشاندا بۆ هەموو جۆرە یارمەتیەك لە پێناوی بەرگریكردن لە كۆبانێ دژی تیرۆریستانی داعش.

kobane1