لەبەر بەرژەوەندی گشتی قوتابی و خوێندكاران و بەڕێوەچوونی كارەكانی وەرگرتن لە زانكۆكان پێویستە بە زووترین كات و پێش دەستپێكردنی كارەكانی پەلپ كردتن (تان لێدان ) لەئەنجامەكانی خوولی دووەمی (2013-2014) ئەم زانیارانەمان بەدەست بگات:-

1-ئەو قوتابی/خوێندكارانی پۆلی (11,10) ی ئامادەیی ئەوانەی پەڕینەوەیان هەبووە و تیایدا دەرچوون پێویستە نمرەكانیان داغڵی داتابەیس بكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە .
2-ئەو قوتابی / خوێندكارانەی لەبابەتی كوردی یان عەرەبی و یان هەردووكیان بەخشراون لە ئەزموونە گشتییەكان و یان ساڵی (6,5) میانە بەپێی ڕێنمایی (10%) ڕێژەی ئەو بابەتانەیان بۆ هەژمارناكرێت بۆیە پێویستە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكان بە داتابەیس چارەسەری ئەوانە بكەن بە تۆماركردنی ژمارە (222) بۆ ئەو مەبەستە دیاری كراوە .
3-ئەو قوتابخانەوە و خوێندنگایانەی كە ئەوانەی پەروەردەیی ئیزدیاتی دەیانگرێتەوە و پەروەردەی ئیزدیاتی لەگەڵ بابەتی زمانی كوردیا بۆیە لەو قوتابخانانەدا یەكەی زمانی كوردی دەبێتە (5) یەكە و زمانی عەرەبی دەبێتە (4) یەكە بۆیە قوتابخانەكانیان پێویستە لە داتابەیس چارەسەری ئەو كارانە بكەن .