خولی تەکنیکی زمانی جەستە

لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەو زانکۆی جیهان بۆ پەرەپێدانی توانای پیشەیی سەرپەرشتیاران وبەڕێوەبەرو یاریدەدەرو مامۆستایان

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٦/١٨ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان سەردانی زانکۆی جیهانیان کرد ، مەبەست لە سەردانەکەیان کردنەوەی خول بوو بۆ بەڕێوەبەری خوێندنگە ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا سەبارەت بە (تەکنیکی زمانی جەستە)کە بە هاوکاری زانکۆی جیهان بەڕێوەدەچێت و لەلایەن چەند ڕاهێنەرێکەوە خولەکە دەوترێتەوە بۆ چۆنێتی ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی کارە کارگێڕییەکان ، خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە تێیدا ١٢٠ بەشداربوو ئامادەبوون و ئەم جۆرە خولانە بەردەوام دەبێت.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی جیهانی کرد کە هەمیشە هاوکاربوون بۆ سەرخستنی کەرتی پەروەردەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.