ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٦/١٩ بەسەرپەرشتی مامۆستا عمر محمد امین بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت و سەرۆكی لیژنەی سەرپەرشتیكردن و بەدواداچوون بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری ژمێریاری لەگەڵ نوێنەری ژمێریاری و یاسایی و لیژنەی خەمڵاندن و بەكرێدانی پەروەردەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان كۆبۆوە ، گفتووگۆ كرا سەبارەت بەو ڕێنماییانەی كە لە وەزارەتی پەروەردە دەركراوە بۆ بەكرێدانی فرۆشگاكانی ناو قوتابخانە و خوێندنگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.