ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٦/١٩ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا مهاباد مصطفی بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی پەروەردەی دوکان و لێپرسراوی گەنجینەکان لە پەروەردەی دوکان سەردانی ناحیەی خدرانیان کردو لەلایەن حاکم صالح/ بەڕێوەبەری ناحیەی خدران پێشوازیان لێکرا، پاشان بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی خدرانی تێکەڵاوی بەسەرکردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی ئامادەییەکە کۆبۆوەو لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریەکانیان گرت و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی کردن.