لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و زانکۆی جیهان- سلێمانی لە بەرواری ٢٠٢٢/٦/١٨خولێک کرایەوە بەناونیشانی(ئەتەکێتی زمانی جەستە) بۆ بەڕێوبەرانی ئامادەیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە زانکۆی جیهان- سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٨ بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی وە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان بڕوانامەی بەشداریکردنیان بەخشییە ئەوبەشداربووانەی کە خولەکەیان بەسەرکەوتووی تەواوکرد، سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی بەڵینی دا کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوام دەبێت بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و هاوکار دەبن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە ،بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی ناوبراوی کرد کە هەمیشە هاوکاربوون نموونەیان زۆربێت وە پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرانی بەشداربووی خولەکە کردوو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.