ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٨/١٤ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری كرد لە كردنەوەی خولی ڕێگاكانی وانە وتنەوە (پێداگۆجی) لە زانكۆی جیهان/سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی ناوبراو و بەرێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، كە ١١٤ مامۆستا بەشدار بوون لە سنوری پەروەردەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان.بەرێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی هەوڵ و ماندووبونی سەرۆكی زانكۆی ناوبراوی كرد كە هاوكارو هەماهەنگ بوون بۆ زیاتر پێشخستی پرۆسەی پەروەردە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.