ستافێکی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی خۆیەتی و میلاک و پلاندانان ڕاهێنەرانی (e-parwarda) کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٢٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە ستافێکی وەزارەتی پەروەردە بە سەرپەرشتی بەڕێز مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پەروەردە، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی خۆیەتی و میلاک و پلاندانان و ڕاهێنەرانی( e-parwarda)لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین سەبارەت بەڕێکخستنی میلاکاتی مانگانە لەگەڵ سیستمی(e-parwarda) و نوێکاری کارەکانی خۆیەتی و میلاک لە سیستمی (e- parwarda)دا.