ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٢٥ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز د. سەیوان علی بریکاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکان، دەستکرا بەدابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی پرسیارەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی.
شایەنی باسە ئەمرۆ شەشەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی دوانزەی ئامادەییە بە بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و ئیسلامیەوە.
پاشان سەردانی چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەیان كرد و لە كۆتایدا هیوای سەركەوتنیان بۆ قوتابیان و خوێندكاران خواست و سوپاس و دەست خۆشییان لە هەموو بەشداربوان بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان كرد هەر لە پارێزگار و قائیمقام و سەرۆكی یەكەئیداریەكان و بەرێوەبەری ناحیەكان و بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا و هێزە ئەمنیەكانی لیوای پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی و گشت مامۆستایان.
پاشان وەزیری پەروەردە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردو چاوی بە کۆمەڵێک مامۆستاو فەرمانبەر کەوت کە کێشەو داواکارییان هەبوو بەمەبەستی کارئاسانی کردن بۆیان و چارەسەری کێشەکانیان.