بەڕێوەبەری گشتی و نوێنەرانی زانکۆی ئەمەریکی/ سلێمانی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣٠ نوێنەرانی زانکۆی ئەمەریکی/ سلێمانی سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد بەئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکان کۆبوونەوە و باس لە کردنەوەی وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی ئامادەیی کرا لە چەند بوارێکی جیاوازدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕەزامەندی پێدان کە مامۆستایانی ئامادەیی بەشداری لەم وۆرکشۆپەدا بکەن و هەروەها باسی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرا.