ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٨/٣١ بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لێپرسراوی چالاكی هونەری قوتابخانەكانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بەڕێوەبەری گشتی رێزلێنانی بەخشییە هەردوو كۆمپانیای (رەسەن و هەستیار)و وە پرۆژەی پەروەردەیی خەونی منداڵانی ناحكومی لە پای هاوكاری نۆژەنكردنەوەی بینای چالاكی هونەری قوتابخانەكانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی كردن بۆ هاوكاری و پشتیوانیان لە كەرتی پەروەردەدا.