بڕوانامەی بەشداریکردنی پرۆگرامی ڕاهێنانی پیشەیی بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی خوله‌كه‌

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٩/٨ بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت و بەڕێز ڕۆبێرت پێرس جێگری سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە کۆتا ڕۆژی پرۆگرامی ڕاهێنانی پیشەیی تایبەت بە مامۆستایانی ئامادەیی و لە مەراسیمێکی تایبەتدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو کە ژمارەیان ١٠٠ مامۆستا بوو ، لە ووتەیەکیدا مامۆستا عمر سوپاسی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کرد کە هاوکاری پرۆسەی پەروەردە بوون و سوپاسنامەی بەخشییە زانکۆی ناوبراو ، هیوای خواست کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بێت بۆ مامۆستایان، وە هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان خواست.