دووەم ڕۆژی وۆرکشۆپی تایبەت بە گەشەپێدانی پێشوەختەی منداڵان بەڕێوەچوو

لە دووەم ڕۆژی وۆرکشۆپی تایبەت بە پرۆژەی گەشەپێدانی پێشوەختەی منداڵان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردەی هەولێرو دهۆک سەردانی سەنتەری پێشوەختەی منداڵانیان کرد لە کەمپی بەردەڕەش بۆ بەنابەرانی سووری بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کارەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی و چۆنیەتی ڕاهێنانی مامۆستایان و شێوازی فێرکردنی منداڵان و کارەکانی ئەنجومەنی دایکان و باوکان، تا بتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەت بە منداڵانی باخچە بکرێت و ئامادەبکرێن و پێبگەیەنرێن بۆ قۆناغەکانی خوێندن.