ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٧ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد.
لە سەردانەكەیاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی كە رووبەرووی پرۆسەی پەروەردە دەبێتەوە و چارەسەركردنی، دواتر باس لە خۆئامادەكردنی هەڵبژاردنی مامۆستایان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا.