یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرێوەبەر و لێپرسراوان و فەرمانبەرانی تەكنیكی كۆبونەوە

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٧ مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرێوەبەر و لێپرسراوان و فەرمانبەرانی تەكنیكی كۆبونەوە.

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی چەند سەرنج و تێبینیەكی بۆ فەرمانبەرانی تەكنیكی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان خستەروو بۆ خزمەتكردنی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و جێبەجێكردنی رێنمایی تایبەت بە تاقیكردنەوەكان، پاشان باس لە كێشە و كەموكورتیەكانی بەرێوەبەرێتی تەكنیكی كرا بۆ چارەسەركردنی و باشتر بەرێوەچونی كارەكانیان.