ڕاگەیاندنی بڕی هاوکاری بۆ خێزانی پەروەردەی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٢/٤ لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا لە قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی هەڵمەتی هاوکاری بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە خێزانی پەروەردە لە لایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیەندرا بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان وبەڕێوەبەری قوتابخانەی ئایندە.

بەڕێوەبەی گشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم هەڵمەتەی ڕاگەیاند بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە ناو ناوەندەکانی خوێندن کە قوتابیان و خویندکاران و مامۆستاو فەرمانبەران بەدوور نین لەم نەخۆشییەو هاوکاریان بۆ کۆ دەکرێتەوە لە ناو قوتانخانەو خوێندنگەکانی سەرجەم پەروەردەکانی سنوورەکەمان بەو هیوایەی سوودی لێوەربگرن.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ١٦٤ مامۆستاو ٥٣ فەرمانبەرو ١٥٢ قوتابی و خوێندکار تووشی ئەم نەخۆشییە بوون.

لە بەشی یەکەمی هاوکارییەکە لە ناو ناوەندەکانی خوێندن بڕی ٢٢٢،٧٤٧،٢٥٠ ملێۆن دینارو ٦٠١ دۆلار کۆکراوەتەوە و ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، دواتر لە ڕێی پەروەردەکانەوە بڕی هاوکارییەکە بەیەکسانی بەسەر نەخۆشەکاندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەی گشتی زۆر سوپاسی ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە بەشداربوون لەم هەڵمەتەداو هیوای چاک بوونەوەی خواست بۆ نەخۆشەکان. هەروەها لە لایەن بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و قوتابخانەی ئایندەوە قەدرگوزاری بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەرەی سلێمانی و سەرجەم پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان.