ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٢/٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێر و شاندی یاوەری سەردانی بەرێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانیان كرد كە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و بەرێوەبەری بەڵگە و تاوان و بەرێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگە ئامادەبوون.
مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ زیاتر هەماهەنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا و پێكەوەكاركردن بۆ خزمەتكردنی زیاتری پرۆسەی پەروەردە، هەروەها بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتیمان كاردەكەن لە ئایندەدا ژمارەیەك سیمینار رێكدەخەن بۆ رێگەگرتن لە كۆمەڵێك دیاردە و بۆ باشتر بەرێوەچونی پرۆسەی پەروەردە.