لەچوارچێوەی چالاكیەكانی یەكەی توێژەرانی دەروونی و كۆمەڵایەتی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی،
لەچوارچێوەی چالاكیەكانی یەكەی توێژەرانی دەروونی و كۆمەڵایەتی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠١٤/١٠/٣٠) سیمینارێك بۆ خوێندكارانی ئامادەیی (دوكان)ی تێكەڵاو لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای دوكان سازكرا، بۆ هەر سێ قۆناغی (١٢،١١،١٠) ئامادەیی كە ژمارەیان (١٠٠) خوێندكار بوو.
لەم سیمینارەدا بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای دوكان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەی – ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەی – ڕۆژئاوای سلێمانی و ئەفسەری ئاڕاستەی مەعنەوی لەبەڕێوەبەرایەتی ناوبراو و توێژەری دەروونی ئامادەییەكە و بەڕێوەبەر و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئامادەییەكە ئامادەبوون.
سیمینارەكە لەلایەن دەروونناس (سامان سیوەیلی)یەوە پێشكەشكرا تیایدا تیشكی خستە سەر سێ تەوەر: (خراپ بەكارهێنانی ئامێرە تەكنۆلۆژیەكان و كاریگەرییە نەرێنیەكانی، چۆنێتی خۆ ئامادەكردن بۆ تاقیكردنەوەكان و رەواندنەوەی دڵەڕاوكێی تاقیكردنەوەكان، كێشە سۆزداریەكانی نێوان هەردوو ڕەگەز).
دواتر بەڕێوەبەری كۆمەڵگای سلێمانی (رائید رەزا عەبدوڵا) تیشكی خستە سەر كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان و شێوازەكانیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیاندا.
سیمینارەكە بووە مایەی ڕەزامەندی زۆری خوێندكاران، بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان وەك هاوكارییەك بۆ خوێندكارانی قەزای دوكان بڕیاریدا بە چاپكردنی (١٠٠٠) دانە لەو ڕێنماییە چاپكراوەی كە كۆمەڵێك ڕێنمایی پەروەردەیی لەخۆگرتووە، هەروەها بڕیاریدا بە كۆپیكردنی (١٠٠٠) (سی دی) ڕاهێنانە دەروونیەكان بۆ خوێندكارانی ئەو قەزایە.