كۆمەكی 22 قوتابخانەو خوێندنگەی سلێمانی گەیەندرایە هێزی پێشمەرگە

ئەمڕۆ شەممە 1/11/2014، كۆمەكی 22 قوتابخانەو خوێندنگای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات- سلێمانی، گەیەندرایە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری جەلەولا.

 

10748650 726384350765393 1548411651 n

ئەمڕۆ شەممە 1/11/2014، كۆمەكی 22 قوتابخانەو خوێندنگای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات- سلێمانی، گەیەندرایە هێزی پێشمەركەی كوردستان لە میحوەری جەلەولا.
مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات یاوەری كاروانی كۆمەكەكەیان كردو، بە گەشتنیان لە لایەن بەڕێزان مەحموود سەنگاوی و لیوا حسێن مەنسورو فەرماندەكانی پێشمەرگە لە میحوەری جەلەولاوە پێشوازییان لێكراوستایشی هەوڵی دڵسۆزانەو نیشتمانپەروەرانەی خوێندكاران و مامۆستایانی سلێمانییان كرد كە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوون.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش هیوای سەركەوتنی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان خواست لە جەنگی بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان دژی تیرۆریستان و رایگەیاند، وەك پەروەردە هەرچی لەدەستمان بێت درێغی ناكەین بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگە قارەمانەكان.

10682538 726418137428681 824078171 o

10743806 726397737430721 1724231415 n

10748860 726396517430843 1794741675 n

10744254 726396554097506 1675789360 o

10656194 726391237431371 1799142563 n

10743803 726383757432119 1056413505 n

10527769 399382036875585 8282700864759157130 n