ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٩/١٣ ۆرکشۆپێک بەناوی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن بە هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوی یونسێف ئەنجامدرا.
بە ئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی پەروەردەیی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەروەردەی گشتی گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و پەروەردەی قەزاکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە دوابەدوای ۆرکشۆپەکە بڕیاروایە کەمپینەکە بەشێوەیەکی گشتگیر لەسەرجەم پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت و لە رێگەی کەمپینەکەوە منداڵانی دابڕاو لە خوێندن بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن.