بەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگی هەمیشەیی و ئاسانکاری و پاڵپشتی کردنی بەرنامەکانی ڕێکخراوی ئینتەرسۆسی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ ی ٢ی ٢٠٢٤ لەلایەن مۆنیکا بەڕێوەبەری پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکخراوی ئینتەرسۆس ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە مامۆستا دلشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێزان ئاری ئەنوەر بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی و بەختیار علی حمە بەرپرسی بەشی پەنابەران.
شایەنی باسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە بە هاوکاری ڕێکخراوی ئینتەرسۆس کارکراوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی منداڵانی پەنابەران لە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەكانی پەنابەری سوری و خانە خوێ بۆ بەرەو پێشبردنی هەماهەنگی و پشتگیریکردن لە سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران و خانەخوێ و ئاسانکردنی یەکخستنی منداڵانی پەنابەر لە ڕێگەی باشترکردنی شارەزایی زمانیان و پشتگیری زیاتری پرۆسەی پەروەردەو فێکردن.
لەو چوارچێوەیەدا لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک مامۆستای قوتابخانەکانی پەنابەری سوری لەپای خزمەتکردنیان بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.