پانێڵێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك ساز ده‌كرێت

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٢/٢٥ به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و بەیاوەری هەردوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی مامۆستا عمر محمد امین و مامۆستا نەژاد عبداللە و د.موحسین ئه‌دیب به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران له‌ هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی پانێڵێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك سازكرا.

پانێله‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی – به‌شی چالاكی وێژه‌یی به‌ هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و تیمی سه‌رده‌م و رێكخراوی ئازادبوون و رێكخراوی كانگا ئه‌نجامدرا.