سیمپۆزیۆمی تەندروستی دەرونی لەژێر ناونیشانی ڕۆڵی ناوەندە پەروەردەییەکان لە دەروون دروستی تاکدا سازكرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی ٢ ی ٢٠٢٤ بەڕێزان د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەردوو یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی مامۆستا عومەر محمد ، مامۆستا نەژاد عبداللە و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەشداربوون لە سیمپۆزیۆمی تەندروستی دەرونی لەژێر ناونیشانی ڕۆڵی ناوەندە پەروەردەییەکان لە دەروون دروستی تاکدا، کە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەوە ساز کرابوو لە هۆڵی کۆنگرێس لە زانکۆی سلێمانی.