ئەمڕۆ یهكشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٣/١٠ بهئامادهبونی بەرێز شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارباژێر و قائیمقامی قەزای ماوەت و بهڕێوهبهری پەروەردەی شارباژێر بەشدارییان لە مەراسیمی كردنەوەی ئامادەیی پیشەیی بابان بۆ زانستی كۆمپیوتەر لە سنورەكە كرد و سەردانی بەشەكانی ئامادەییەكەیان كرد.
لە مەراسیمەكەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتارێكی پێشكەش كردو پیشتیوانی خۆی دوپاتكردەوە بۆ گرنگیدانی پرۆسەی پەروەردە لە سنورەكە، دواتر لە لایەن پەروەردەی شارباژێرەوە رێزلێنان بەخشرایە جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارباژێر و قائیمقامی قەزای ماوەت.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12 ی زانستی و وێژەیی كرد لە شەمساوە و سەرسیر، دواتر لەگەڵ خوێندكاران و قوتابیانی قوتابخانەی شەمساوە بەشداری چالاكیەكانیانی كرد.
لەكۆتایشدا سەردانی گوندی واژە كرد و لە قوتابخانەی واژە بەبۆنەی رۆژی پۆشینی جلی كوردیەوە بەشداری چالاكیەكانیانی كرد و وتارێكی پێشكەش كردن.