گفتوگۆ لەسەر پڕۆگرامی وانەی عەرەبی پۆلی 11 كرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەك دەكات و سەبارەت بە پڕۆگرامی نوێی وانەی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكاران دەكات.

 

arabic3

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەك دەكات و سەبارەت بە پڕۆگرامی نوێی وانەی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكاران دەكات.
ئەمڕۆ سێ شەممە 4/11/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەكی كرد لە شاری سلێمانی.
لەو سەردانانەدا بەڕێوەبەری گشتی گفتوگۆی لەگەل خوێندكارانی پۆلی 11ی ئامادەیی و مامۆستایانی عەرەبی كرد سەبارەت بە كێشەكانی پڕۆگرامی نوێی وانەی عەرەبی ئەو پۆلەو، داوای لە مامۆستایان كرد كە هاوكاری خوێندكاران بكەن و بە زمانی كوردی رونكردنەوە بدەن بە خوێندكاران لەبەر ئەوەی پڕۆگرامەكە تازەیەو ماوەیەكی پێویستە تا خوێندكاران رابێن لەگەڵیدا.

arabic1

arabic2