به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی بینای قوتابخانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه، قوتابیانی گوندی (ئه‌لی) بنه‌ڕه‌تی له خانویه‌كدا ده‌خوێنن، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش سه‌ردانی ئه‌و گونده‌ی كرد‌و له كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی قوتابخانه‌كه‌و قوتابیانی كۆڵییه‌وه.

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ ئاگاداربون له كێشه‌و گرفته‌كانی قوتابخانه‌ی گوندی ئه‌لی بنه‌ڕه‌تی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه ته‌واو نه‌كراوه‌و قوتابیه‌كانی له خانویه‌كی گونده‌كه ده‌خوێنن، سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كرد‌و له نزیكه‌وه چاوی به قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه كه‌وت و له ره‌وشی خوێندنی قوتابیانی گونده‌كه‌ی كۆڵییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، كێشه‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری قوتابخانه‌ی ئه‌لی بنه‌ڕه‌تی له پارێزگای سلێمانییه‌و له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات كۆمپانیاكه كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی قوتابخانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و قوتابیان بتوانن تیایدا درێژه به‌خوێندن بده‌ن.