هەوڵەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەی پڕۆگرامی وانەی عەرەبی پۆلی 11

لە درێژەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پڕۆگرامی وانەی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەك دەكات و بڕیاریشە كۆبوونەیەكی گرنگ سەبارەت بەو بابەتە سازبكرێت.

arabic73

ئەمڕۆ شەممە 8/11/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەكی كرد لە شاری سلێمانی.
لەو سەردانانەدا بەڕێوەبەری گشتی گفتوگۆی لەگەل خوێندكارانی پۆلی 11ی ئامادەیی و مامۆستایانی عەرەبی كرد سەبارەت بە كێشەكانی پڕۆگرامی نوێی وانەی عەرەبی ئەو پۆلەو، داوای لە مامۆستایان كرد كە هاوكاری خوێندكاران بكەن و بە زمانی كوردی رونكردنەوە بدەن بە خوێندكاران لەبەر ئەوەی پڕۆگرامەكە تازەیەو ماوەیەكی پێویستە تا خوێندكاران رابێن لەگەڵیدا.
هەر سەبارەت بەو بابەتە رایگەیاند كە بڕیارە یەكشەممە 9/11 كۆبوونەوەیەك سازبكرێت بۆ مامۆستایانی عەرەبی پۆلی 11، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پەروەردە.

arabic72

arabik71