كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە كێشەی پڕۆگرامی وانەی عەرەبی پۆلی 11

لە درێژەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی پڕۆگرامی وانەی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی، ئەمڕۆ یەك شەممە 9/11/2014، كۆبوونەوەیەك سازكرا بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی وانەی عەرەبی بة ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و راوێژكاری وەزیری پەروەردە.

 

koarabic2

لە درێژەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی پڕۆگرامی وانەی عەرەبی پۆلی 11ی ئامادەیی، ئەمڕۆ یەك شەممە 9/11/2014، كۆبوونەوەیەك سازكرا بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی وانەی عەرەبی به ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا كەوكەز راوێژكاری وەزیری پەروەردە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە هۆڵی پەیمانگای كۆمپیوتەری سلێمانی بەڕێوەچوو، بەوردی گفتوگۆ لە بارەی ئەو بابەتەوە كراو بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكاری وەزیری پەروەردە داوایانكرد كە كارئاسانی بۆ خوێندكاران بكرێت لە وتنەوەی وانەكەدا، لەبەر ئەوەی پڕۆگرامەكە تازەیەو ماوەیەكی پێویستە تا خوێندكاران بگونجێن لەگەڵیدا.
پاش كۆبوونەوەكەش راوێژكاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گفتوگۆیان لەگەڵ چەند خوێندارێكدا كرد سەبارەت بە هەمان بابەت و گوێبیستی تێبینی و داواكارییەكانی خوێندكاران بوون.

koarabic1

koarabic3