بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بنكەی دابەشكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەی نیشتمانی قۆناغی (٩)ی بنەرەتی كرد

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٦-٥-٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە محمد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی بەهیە مەعروفی بنەرەتی كرد كە بنكەی دابەشكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەی نیشتمانی قۆناغی (٩)ی بنەرەتییە، هەروەها سەردانی هەریەك لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی قوتابخانەكانی كاوەی بنەرەتی و دواناوەندی توی مەلیك و قوتابخانەی تۆفیق وەهبی كرد، شایەنی وتنە ئەم سەردانە بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە دۆخی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە و خوێندكاران و هەروەها چۆنێتی بەرێوەچونی پرۆسەكە بوو.