ئەمرۆ (29/7/2018) بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و دوو بەڕؽوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردەو وەفدی یاوەریان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەرانی پەیمانگاكان و مەشق و راهێنان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەئینگلیزی كردنی ناوەندەكانی خوێندن بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا لە خوێندنگاكانی ( 7 بۆ9) لە سلێمانی كە خوێندن تیایاندا ئینگلیزییە، پرۆسەكە سەركەوتوو بوەو پێویستە ئەزمونەكە لە پەروەردەكانی تریش دووبارە بكرێتەوە.
ئەوەشخرایەروو، خوێندنی ئینگلیزی لە قۆناغەكانی ( 1بۆ 6) كە ئەمساڵ بازنەی یەكەم كە بریتییە لە ( 1بۆ3) تەواو بووەو باس لەوەكرا چۆن ئەو ئەزمونە لە پەروەردەكانی تریش جێبەجێبكرێت.
لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەشدا كێشەو گرفتی خوێندنی ئینگلیزی بەشێوەیەكی گشتی و پشتیوانییەكانی وەزارەتی پەروەردە بۆ پرۆسەكە گفتوگۆی لەسەر كرا.