وەك وەفایەك ئه‌له‌ند حه‌مید سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد

رۆژی یەكشەممە‌ ٢٩ ی ٦ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان ئه‌نوه‌ر كه‌ریم بەڕێوەبەری بەشی فێركردنی نائاسایی و ڕاز عبدالكریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و سنور بەهادین بەرێوەبەری كارگێری و خۆیەتی پێشوازی لە (ئه‌له‌ند حه‌مید رەشید) كرد، كە بەڕێزیان رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەردانی ماڵی كاكە (ئەلەند)یان كردبو بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ خوێندن و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی خوێندن بۆیان.
ئەمرۆش وەك وەفایەك كاكە ئەلەند سەردانی بەرێوەبەری گشتی كرد و سوپاسی گشت هاوكاریەكانی كرد بۆ هەوڵ و ماندوبونی بۆ تەواوكردنی خوێندنی خۆی هاوكاریكردنی و خوشك و براكەی، هەروەها لە رێگەی بەرێزیانەوە دەنگی گەشتووە بە نوسینگەی قوباد تاڵه‌بانی و د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاوكاریەكانی خانەوادەكەی.
لەكۆتایدا مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەركی سەرشانی خۆیەتی كە هاوكار و پشتیوانی هەموو خوێندكارێك بێت بۆ گەڕانەوەی بەرخوێندن و بە تایبەت كاكە ئەلەند كە لەم بارودۆخە سەختەدا وازی لە خوێندن هێناوە، بەڵێنی ئەوەی پێدان تا خوێندن تەواو دەكەن هەموو پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكات، ئەمرۆش گشت ڕێكارە كارگێریەكانی بۆ ئەنجام درا بۆ گەڕانەوەی بۆ خوێندن، هەروەها دابینكردنی مامۆستای تایبەت بۆیان تا ئامادەبكرێت بۆ وتنەوەی وانەكان وەك سەرەتایەك بۆ بیرهێنانەوەی تا دەستپێكردنەوەی قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی.