ئەمڕۆ 2/8/2018، بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری چەند خوێندنگایەكی سلێمانی بەشداربوو لە خولی رابەرایەتی و تەكنەلۆجیای زانیاری (IT) كە لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان سازكرا لە 22/7 تا 2/8/2918.
هەر لە هەمان بەڕێوەبەرێتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی خولی وانەی بیركاری بەسەركردەوە بۆ مامۆستای ئەو قوتابخانانەی خوێندن تیایاندا كراوە بە ئینگلیزی.