ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی٩ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان رۆستەم سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆكی هۆزی ڕۆغزای و یاوەرانی كرد.
مەبەستی سەردانەكەیان پیرۆزباییان لە مامۆستا نەژاد كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەرێوەبەری گشتی وەك كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانی بۆ كەرتی پەروەردە دەربری بۆ زیاتر خزمەتكردنی منداڵانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەرێمی كوردستان.

