ئەمرۆ 6/8/2018 ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپێناو نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەییان كردو لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی و پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی چەند بەشێك كۆبوونەوە.
ئەنجومەنی باڵای خانمان بەهاوكاری رێكخراوی (unfpa) پرۆژەیەكی هەیە بۆ نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە لە هەرێمی كوردستان. بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوكاری لە بە بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی دەكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە.