111 خوێندكاری یەكەمی پارێزگای سلێمانی لهسەر ئاستی ئامادهیی (زانستیو وێژهییو پیشهیی) و نۆی بنهڕهتی خهڵاتی رێزلێنانیان پێبهخشرا.
111 خوێندكاری یەكەمی پارێزگای سلێمانی لهسەر ئاستی ئامادهیی (زانستیو وێژهییو پیشهیی) و نۆی بنهڕهتی خهڵاتی رێزلێنانیان پێبهخشرا.
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه 13/11/2014، لههۆڵی تهوار لهشاری سلێمانی بهئامادهبوونی د.پشتیوان سادق، وهزیری پهروهردهو جێگری پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بهرپرسانی پەروەردە و كهسوكاری خوێندكاران و قوتابیان، خهڵاتی رێزلێنان بهخشرایه خوێندكارە یەكەمەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كه 111 خوێندكاربوون.
سەرەتای مەڕاسیمەكە بە وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و سروودی (ئەی ڕەقیب) دەستی پێكرد، پاشان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتارێكی پێشكەركرد، تیایدا پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكان كرد.
بەڕێوەبەری گشتی ستایشی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانی سلێمانیشی كرد كە هەمیشە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون، هەروەها سوپاسی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی كرد كە خەڵاتی بۆ خوێندكارو قوتابییە سەركەوتووەكان دابینكرد.
دواتر وەزیری پەروەردە لە وتارێكیدا پیرۆزباریی لە خوێندكارە سەركەوتووەكان كردو هیوای خواست لەو بوارانەدا درێژە بەخوێندن بدەن كە خۆیان ئارەزوویان لێیەتی.
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند كە لە ماوەیەكی نزیكدا كۆنگرەی پەروەردەیی دەبەسترێت و تیایدا هەموو ئەو تەوەرانە باسدەكرێت كە پەیوەندی بە پڕۆسەی پەروەردەو فێركرنەوە هەیە.
پاشان لەلایەن وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانییەوە خەڵاتەكان دابەشكران.
شایەنی باسە خوێندكاری یەكەمی بازرگانی (رێبین مەولود رۆستەم) نەیتوانی ئامادەی مەڕاسیمەكە ببێت لەبەر ئەوەی پێشمەرگەیە لەبەرەكانی شەڕ، بۆیە هاوڕێیەكی خەڵاتەكەی بۆ وەرگرت.