به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند خوێندنگا‌و قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات له ناوچه‌ی پشده‌رو بتوێن و له‌ره‌وشی خوێندن له ناوچه‌كه‌دا ده‌كۆڵێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند خوێندنگا‌و قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات له ناوچه‌ی پشده‌رو بتوێن و له‌ره‌وشی خوێندن له ناوچه‌كه‌دا ده‌كۆڵێته‌وه.
رۆژی شه‌ممه 15/11/2014، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگایه‌كی به‌سه‌ركرده‌وه له هه‌ردوو قه‌زای رانیه و قه‌ڵادزێ و شارۆچكه‌ی حاجیاوا، به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رانیه.
له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكاران گفتوگۆی كرد سه‌باره‌ت به ره‌وشی خوێندن و په‌روه‌رده له ناوچه‌كه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكارانی پۆلی 11ی ئاماده‌یی باسی گرفته‌كانی پڕۆگرامی نوێی وانه‌ی عه‌ره‌بی كرد.
هه‌روه‌رها ستایشی رۆڵی مامۆستایان و خوێندكارانی كرد كه هه‌میشه پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی تیرۆریستان و هاوكاری ئاواره‌كانیان كردووه.
ئه‌و خوێندنگا‌و قوتابخانانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رانی كردن: ئاماده‌یی رانیه‌ی كچان، ئاماده‌یی چوار قوڕنه، ئاماده‌یی حاجی ئاوا، ئاماده‌یی ئاسۆس، قوتابخانه‌ی زانستی بنه‌ڕه‌تی، قوتابخانه‌ی دابانی بنه‌ڕه‌تی، قوتابخانه‌ی بڵفه‌تی بنه‌ره‌تی، قوتابخانه‌ی تافگه‌ی كچان.