ئاگاداری بۆ خوێندكارە ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان

ئاگاداری تەواوی خوێندكارە ئاوارەبوەكانی نێو هەرێمی كوردستان دەكەین كە رۆژی 16/8 تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆ پۆلەكانی سێیەمی ناوەندی و شەشەمەی ئامادەیی دەستپێدەكات..

 

Agadariy

ئاگاداری تەواوی خوێندكارە ئاوارەبوەكانی نێو هەرێمی كوردستان دەكەین كە رۆژی 16/8 تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆ پۆلەكانی سێیەمی ناوەندی و شەشەمەی ئامادەیی دەستپێدەكات..

بۆ ئەو مەبەستە تەواوی ئامادەسازییەكان تەواو بوە و ژمارەیەك خوێندنگە لە ناوچەكانی ” سلێمانی و دوكان و كەلار” بۆ تاقیكردنەوەكان دابین كراون.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی (1360) خوێندكاری سێەمی ناوەندی ، (574) خوێندكاری شەشەمی زانستی و (520) خوێندكاری شەشەمی وێژەیی لە پرۆسەكەدا بەشداری دەكەن . بۆ ئەو مەبەستە خوێندنگەكانی “گۆران-نجم الدین مەلا-سیڤەر-شارۆ-نەورۆز-بەردەقارەمان-مەم و زین” لە ناوشاری سلێمانی و خوێندنگەكانی “شهید عبدالرحمن و ئامادەیی سارا ” لە دوكان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان ئامادەكراون