لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار وەزیری پەروەردە ئاگادارتان دەكەینەوە كە پێویستە بە شێوەیەكی جدی كار بۆ ئەوە بكرێت كە ناوەندێكی زانستی تایبەت بە كاروباری تاقیگەكان لە هۆبەی تاقیگەكانی پەروەردە گشتیەكانتان بكرێتەوە
لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار وەزیری پەروەردە ئاگادارتان دەكەینەوە كە پێویستە بە شێوەیەكی جدی كار بۆ ئەوە بكرێت كە ناوەندێكی زانستی تایبەت بە كاروباری تاقیگەكان لە هۆبەی تاقیگەكانی پەروەردە گشتیەكانتان بكرێتەوە كە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی سیستەمی نوێی خوێندنی تیادا دابنرێت و كادری شارەزای ئەو بوارەی بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی خولی بەردەوام بۆ مامۆستایانی بابەتە زانستیەكانی لەهەردو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بكرێتەوە بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە بواری بەكارهێنانی تاقیگەكان لە لایەن مامۆستایان یان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان لە یەكەی مەشق و ڕاهێنان بەشێك هەیە بەناوی (مركز العلوم) لەو بەشە ئەو خولانەی تیادا ئەنجام بدرێت
بۆ ئەم مەبەستە داوا لەبەڕێزتان دەكەین لە زووترین كاتدا پلان و پێشنیار و پێداویستیەكانی ئەم ناوەندە ڕەوانە بكەن لەگەڵ ڕێزدا