خوێندكارانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵاتكران.. به‌ وێنه‌

خوێندنگای دواناوه‌ندی ره‌نگینی نمونه‌یی خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ن.

 

10808109 736872553049906 424796100 n0

خوێندنگای دواناوه‌ندی ره‌نگینی نمونه‌یی خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ن.
به‌ ئاماده‌بونی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20/11/2014، دواناوه‌ندی ره‌نگینی نمونه‌یی رێوڕه‌سمێكی بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌و خوێندكارانه‌ی برا و باوك و كه‌سوكاریان شه‌هید بووه‌ یاخود پێشمه‌رگه‌یه‌ و له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدایه‌، هه‌روه‌ها بۆ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، رێكخست.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی ره‌نگین وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ وته‌یه‌كدا سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی كرد بۆ رێكخستنی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌و به‌ پێویستی زانی هه‌موان به‌ گیانێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ برا پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و كه‌سوكاریان بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، له‌سایه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ و خوێنی شه‌هیدان هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌و هاوڵاتیان به‌ ئاسوده‌یی ده‌ژین.
دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌ خشرایه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌سوكاریان پێشمه‌رگه‌یه‌و خوێندكارێكیش به‌ناوی دێران به‌ختیار كه‌ برایه‌كی شه‌هید بووه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.
دێران به‌ختیار له‌ لێدوانێكدا به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، برایه‌كی پێشمه‌رگه‌ی به‌ناوی به‌گزاد به‌ختیار له‌ رۆژی 20/10/2014 له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ شه‌هیدبووه‌، وتیشی سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ كه‌سوكاره‌كه‌یان كه‌ برایه‌كی له‌ پێناو خاكی كوردستاندا شه‌هیدبووه‌و به‌لێنیشیدا هاوشێوه‌ی براكه‌ی كه‌ له‌ پێناو پاراستنی كوردستان شه‌هیدبوه‌ ئه‌ویش به‌ خوێندن خزمه‌ت به‌ كوردستان بكات و رۆحی براكه‌ی شاد بكات.
له‌به‌شێكی تری رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنگاكه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی 2013-2014 و به‌ پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك سرودو گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه‌و كوردستان رێوره‌سمه‌كه‌ كۆتایی هات.

10811549 736872683049893 1435171140 n

10816118 736872639716564 911413080 n

10818637 736871639716664 391204619 n

DSC 0370

967869 736872793049882 425718967 n

10733561 736872646383230 1578283923 n

DSC 0355

 00000