باخچەی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار كرایەوە

وەك رێزو وەفا بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی بەبواری پەروەردەو فێركردنی كردووە، ئەمڕۆ شەممە 22/11/2014، بلخچەی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لە گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی كرایەوە.

 

baldar2

وەك رێزو وەفا بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی بەبواری پەروەردەو فێركردنی كردووە، ئەمڕۆ شەممە 22/11/2014، بلخچەی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لە گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی كرایەوە.
لە مەڕاسیمی كردنەوەی باخچەكەدا كە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوان ئامادەی بوون، قوتابیانی قوتابخانەی ئیبراهیم ئەمین باڵداری نموونەیی چەند چالاكییەكی هونەرییان پێشكەشكرد.
مامۆستا ئیبراھیم ئەمین باڵدار لە ساڵی (١٩٢٠) لەگەرەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لەشاری سلێمانی تەواوکردووە، لە ھاوینی ساڵی ١٩٤٠ بروانامەی دەرچوونی وەرگرتووەو لەمانگی تشرینی ھەمان ساڵدا کراوە بەمامۆستا، بەسودبینین لەئەزموونی مامۆستایان و ڕوناکبیرانی پێش خۆی توانیویەتی لەساڵی ١٩٥٠ بۆیەکەمین جار (ئەلفبێ)ی کوردی بۆ خوێندکارانی پۆلی یەکەمی سەرەتای دابنێت و بووە بە پرۆگرامی خوێندن لە کوردستان.

 baldar1

baldar3