بەڕێوەبەری گشتی پەورەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی تووە سپی بنەڕەتی دەكات و بەڵێندەدات لە نزیكترین كاتدا بینایەكی گونجاویان بۆدابینبكات.
بەڕێوەبەری گشتی پەورەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی تووە سپی بنەڕەتی دەكات و بەڵێندەدات لە نزیكترین كاتدا بینایەكی گونجاویان بۆدابینبكات.
ئەمڕۆ شەممە 22/11/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی تووە سپی بنەڕەتی كرد لە سلێمانی، كە لە خانوویەكدایە چەندین كەموكوڕی هەیەو گونجاونیە بۆ خوێندن.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكەی كرد كە سەرەڕای نەگونجاوی بیناكەیان توانیویانە درێژە بە پڕۆسەی خوێندن بدەن، هەروەها بەڵێنیشی پێدان كە لە زووترین كاتدا شەوێنێكی گونجاویان بۆ دابینبكات.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی رەوشەن بەدرخانی كچانی كردو لەگەڵا مامۆستایان و خوێندكاران گفتوگۆی كرد سەبارەت بە رەوشی خوێندن لە خوێندگاكەدا.