مەڕاسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستا كەمال نوری سازكرا

رۆژی چوارشەممە 19/9/2018، مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەكالەت بە نوێنەرایەتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریكرد لە مەڕاسیمی رێزلێنانی مامۆستا كەمال نوری.
لە مەڕاسیمەكەدا سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەری گشتییان گەیاندە مامۆستا كەمال بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی كە پێشكەشی بواری پەروەردەو فێركردنی كردووە لە شاری سلێمانیدا.
مەڕاسیمەكە لەلایەن مامۆستا بەكر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواوە رێكخرابوو لە هۆڵی پەیمانگای كۆمپیوتەری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری باخچەكان و پەروەردەكاران.