بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانە دەكات كە قوتابخانەكانیان كراوەتە بنكەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هاوكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بكەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راشیگەیاندوە، ئەو بەڕێوەبەری قوتابخانانەی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ناویان نەهاتۆتەوە لە رۆژی دەنگداندا ئیشوكاری ئیدارییان پێدەسپێردرێت.