رۆژی پێنج شەممە 11/10/2018، بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی یونسێف و نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێڕاق لە سلێمانی و ئەنجوومەنی پەنابەرانی سوری لە سلێمانی و هەماهەنگکاری قوتابخانەکانی هاوڕێی منداڵ، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە رێکەوتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و ناوەند بۆ خوێندنی ئاوارەکانی ناوخۆ و گرفتی تێکەڵکردنی خوێندکارانی هەرێم و سوری و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو، هەروەها برەودان بە پڕۆژەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن لەسەرئاستی قوتابخانەكان.