ئەمرۆ چوارشەممە ( 17/10/2018) وەفدێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەشی چالاكی هونەری سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردوو لەگەڵ مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبویەوە،لەكۆبوونەوەكەدا كە (بەختیار محەمەد) بەرێوەبەری چالاكی و هونەری قوتابخانەكانی سلێمانی ئامادەی بوو گفتوگۆ كرا سەبارەت بەدانانی پلانێك بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی شانۆی بە ئەزمونەكانی پەروەردەكانی عێراق ، كە بریارە لە مانگی 11 دا لە سلێمانی بەرێوەبچێت، لای خۆشییەوە، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەیی دەربڕی هاوكاری و كارئاسانییان بۆ بكات لە بە ئەنجامگەیاندنی فیستیڤاڵەكە و ببێتە هۆی پێكەوە ژیان و تێكەڵ بون كلتورە جیاوازەكان.