ئەمڕۆ 5/11/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدی رێكخراوی (Setlementti) فنلەندی تایبەت بە بواری پەروەردە.
لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی خاتوو مەیسون جەلال شارەزا لە وەزارەتی پەروەردەو ئاكۆ عبدالمجید بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی، باس لە بەرەوپێشبردنی فێركردنی پیشەیی كراو رێكخراوەكە بەڵێنیدا هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بكات لەو بوارەدا.