وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری سەرپەرشتیار و مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی دبلۆم لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە ئەوانەی مەرجی دیاری كراویان تیادایە ئارەزوی بەشداری كردن دەكەن لە خولی دووسالەی پەیمانگەی گەشە پێدانی پەروەردەیی دەكاتەوە كە دە توانن فۆرمی داوكاری پر بكەنەوە بە شیوەی ئۆنلاین لەسەر ویب سایتی

moe.moe-krg.com مەرجەكە : 1. خاوەن بروانامەی دبلۆم بیت ئەوانەی دووساڵیان لە دوای پۆلی دوانزە خوێندووە یان پێنج ساڵ دوای پۆلی نۆیەمی بنە رەتی 2. چوار ساڵ خزمەتی كرداری لە مامۆستایی هەبێت 3. تەمەنی رێگر نەبیت لە پێنج ساڵ خزمەت كردن دوای تەواو كردنی خولەكە 4. ئەوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن لە سنوری ئەو پەروەردانەدا بن كەوا بتوانن رۆژانە هاتوو چۆ بكەن 5. لەسەر میلاكی یەكیكك لە پەروەردەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بێت 6. ئەو مامۆستایانەی بە دانانی كاتی ( تەنسیب) لە یەكێك لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەوام دەكەن كافی پێشكەش كردنی داواكاریان نیە 7. ئەو مامۆستایانەی مۆلەتیان هەیە ئینجا مۆلەتەكە چ جۆرێك بیت مافی پێشكەش كردنی داواكاریان نیە 8. دوای هەبونی مەرجەكانی سەرەوە بە شێوازی پێشبركێ پالیوراوەكان دیاری دەكرێن دواین كات بۆ پركردنەوەی فۆرمەكان رۆژی شەممە رێكەتی 30/8/2014