رۆژی 14/8 پارێزگاری سلێمانی ( بەهرۆز محمد) بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ( نەجمەدین عەلی ئەحمەد) و ژمارەیەكی تر لە لێپرسراوانی ئیداری پارێزگای سلێمانی سەردانی ئاوارە مەسیحییەكانی نیشتەجێی كڵێسای ( مار یوسف) یان كرد لە شاری سلێمانی..

لەو سەردانەدا پارێزگاری سلێمانی بەڵێنیدا هەموو جۆرە هاریكارییەك پێًشكەشی ئاوارە مەسیحییەكان و ئاوراەكانی تری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكرێت.. لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دوپاتی كردوە كە تەواوی ئامادەسازییەكان كراون بۆ بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارە ئاوارەكان و رونیشیكردەوە كە رۆژی 16/8 پرۆسەی تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكات..