ئه‌مرۆ 11/11/2018 له به‌ڕێوه‌به‌رێتی مه‌شق و راهێنانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خولێكی پێنج رۆژه بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی وانه‌كانی بیركاری و زانست كرایه‌وه، وانه‌كانی خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئه‌مریكییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له‌وته‌یه‌كیشدا مامۆستا عومه‌ر ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه‌ی به‌گرنگ ناوبرد بۆ به‌ره‌پێشبردنی ئاست و توانای مامۆستایان.